کۆشكی سپی خۆی بۆ هێرشی سایبەری بۆ سەر روسیا ئامادە دەکات

0

نوچەنێت-قطرە

میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی هەواڵگری و زانیاری ئەم وڵاتەوە رایانگەیاندووە، کە کۆشکی سپی بە مەبەستی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنێکی سایبەری بۆ سەر روسیا خەریکی خۆئامادەکردنە.

ئەم سەرچاوانە دەڵێن ئامانج لەم هێرشانە، بەرپەرچ دانەوەی سیاسەتی دەستوەردان و هێرشی سایبەری مۆسکۆیە، کە دەیهەوێت ئاراستە و ئەنجامی هەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتی لەم ولاتە بگۆڕێت.

کەنالی (ئێن. بی. سی) لەم بارەیەوە دەڵێت: چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو هەواڵی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان ئاشکرا کردووە، بەڵام ئامادە نەبوون وردەکاری زیاتر بخەنەڕوو.

بە گوتەی سەرچاوەکان، ئامانجەکانی ئەم هێڕشە سایبەریانەی لای ئەمریکا پێشوەخت دیاریکراوە و کۆشکی سپی بۆ قۆناغەکانی دواتری ئەم ئۆپەراسیۆنە ئامادە دەکات.

ئەفسەرانی ئەمنی و هەواڵگری پێشووی ئەمریکا پێیان وایە، ئەم هێرشانە دەتوانێت بۆ شەخسی ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا دەرهاویشتە و تێچووی زۆری بە دواوە بێت. چونکە لە خۆیدا ئەم هێرشانە وەڵامێکە بۆ دەستوەردانی سایبەری روسیا لە رەوتی هەڵبژاردەنکان و خودی ئەمریکا.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ماریا زاخاروا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هێرشی سایبەری ئەمریکای بۆ سەر مۆسکۆ بە هەڕەشەیەکی ناڕوون وەسفکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com