نوچە.نێت
ئەستێرەی جیهانی جانێت جاکسۆن، خوشکی هونەرمەندی کۆچ کردوو مایکل جاکسۆن، لەتەمەنی ٥٠ ساڵیدا دوگیان دەبێت.
جانیت جاکسۆن بۆ گۆڤاری”people” هەواڵەکەی پشتراست کردەوە کە ئەو لەتەمەنی ٥٠ ساڵیدا دووگیانە لە هاوسەرە قەتەریەکەی “وسام المانع”.
لەلایەکی تر جانێت، داوای لێبوردن لە جەماوەرەکەی دەکات کە پزیشک ئاگاداری کردوەتەوە نابێت هیچ کاریكی قورس بکات هەر بۆیە بەهۆی دوگیانیەکەیەوە ئاهەنگەکانی دوا دەخات،دەشڵێت” زۆر خۆشاڵم لەتەمەنی ٥٠ ساڵیمدا دووگیان بوم، سوپاس بۆ خوا ئەوە نیعمەتی خودایە”.

