داعش پێنج پردی نێو موسڵ بۆمبڕێژ دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسل رایدەگەیەنێت، داعش پێنج پردی نێو موسڵی لە هاتۆچۆی هاووڵاتیان قەدەغە كرد و دەیەوێت هەر پێنج پردەكە بۆمبڕێژ بكات.

لە سنوری باشوری موسڵ هێزە عێراقیەكان لە ئامادەباشیدان بە هاوكاری هێزی پێشمەرگە، هێرش بكەنە سەر تیرۆرستانی داعش بۆ ئازاد كردنی شاری موسڵ، بەڵام تیرۆرستانی داعش توشی شپرزەیی بوونە و دەستیان كردووە بە قەدەغەكردنی هاتووچۆ و داخستنی چەندین شوێنی گرنگ.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسل سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناو موسڵ رایگەیاند: هێزە عێراقیەكان لە دەوربەری موسڵ جێگیر بوونە و لە ئامادەباشی تەواودایە بە هاوكاری لە گەڵ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ دەستپێبكات. داعش لە ناو موسڵ لە ترسی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە، پێنج پردی سەرەكی شاری موسڵی لە هاتووچۆ داخست.

مەموزینی ئاماژە بەوە دەدات “داعش لە ترسی هێرش كردنەكە هەر پێنج پردەكەی داخستووە، كە لای چەپ و لای راستی شارەكە لە لەیەك جیا دەكاتەوە، هەروەها خەڵك بۆی نییە هاتووچۆ بە سەر ئەو پردانەدا بكات و لە خۆئامادە كردنیش دایە، كە ئەو پردانە بۆمبڕێژ بكات و لە كاتی هێرشكردنەكە بیان تەقێنێتەوە، بۆ ئەوەی هیچ هێزێک نەتوانێ بچێتە نێو شارەكە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com