نوچەنێت- ئاژانسەكان
حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری بوو لە دوای سەردانەكەی بۆ شاری كەركوك.
لە ناوچەی مەكتەب خالید لە بنكەیەكی سەربازی سێ هاوەنی ئاراستە كرا، كە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی كردبوو.
عەبادی پێش 10 خولەك لە ئەنجامدانی هێرشەكە بنكەكەی بەجێهێشتبوو، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 14-10-2016، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی شاری كەركوكی كرد و لە گەڵ ژمارەیەك سەركردەی سەربازی كۆبوەوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی عێراقیش تا كاتژمێر 12:10 خولەك بەدواداچوونیان بۆ رووداوەكە نەكرد.