رۆیتەرز: کودەتایەک له‌ موسڵ شكستیهێنا

0

نوچه‌نێت

داعش لە شاری موسڵ شکستی بە کودەتایەک هێنا و ئەندامانی بەشدار لەم کودەتایەی دەستگیر و لە ناوبردووە.

بە گوێرەی رۆیتەز، سەرچاوەکانی خۆجێی لە موسڵ رایانگەیاندووە، کە ئەم کودەتایە لە لایەن یەکێک لە فەرماندە سەربازیەکانی ئەم گروپەوە سەرکردایەتی کراوە. داعش دوای ئەوەی، کە پلانی کودەتاکەی پوچەڵکردۆتەوە، بە لانی کەمەوە 58 کەس لە کودەتاچیەکانی کوشتووە.

لە کاتێکدا هێزەکانی عێراق لە پشت دەروازەکانی شاری موسڵ جێگیر کراون، کودەتاچیەکان پلانی ئەوەیان بە دەستەوە بووە، کە شارەکە رادەستی سوپای عێراق بکەن. ئەو کەسانەی، کە بە رێگای تەلەفۆن زانیاریان بە رۆیتەرز داوە. گوتوویانە، کە کودەتاچیە کوژراوەکان لە ئاودا خنکێندراون و لە گۆرە بە کۆمەڵەکان نێژراون.

بە گوتەی شایەت حاڵان. یەکێک لە کودەتاچیەکان، کە کوژراوە، لە راوێژکارانی نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش بووە.

هاشم الهاشمی، یەکێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق لەم بارەیه‌وە رایگەیاندووە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بە هۆی دۆزینەوەی کورتەنامەیەک لە مۆبایلەکەی دەستگیرکراوە  و ناوبراو لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە ناوی ئەندامانی گروپەکە و سێ شوێنی راگرتنی چەک و چۆڵی ئاشکرا کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com