پوتین رێککەوتنی كۆتایی جێگیرکردنی هێزی لە سوریا واژۆ کرد

0

نوچەنێت-قطرە

سەرۆککۆماری روسیا، رێککەوتننامەی جێگیرکردنی هێزە ئاسمانیەکانی ئەم وڵاتەی لە خاکی سوریا بۆ ماوەیەکی نادیار واژۆ کرد، بەم پێیە ئەم رێککەوتنە بۆ دواجار پەسەند دەکرێت.

بە گوێرەی کەنالی هەواڵی ئاڕ.تی عەرەبی روسیا، ڤێلادیمیر  پوتین، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ی ئۆکتۆبەر، یاسای پەیوەست بە پەسەندی كۆتایی رێککەوتننامەی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق، لە پەیوەندی لە گەڵ جێگیرکردنی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئاسمانی روسیا، لە سەر خاکی سوریای بۆ ماوەیەکی بێ سنوور واژۆ کرد.

بە پێی ئەم رێککەوتنە، روسیا هێزەکانی خۆی لە بنکەی ئاسمانی “حمیمیم” کە دەکەوێتە پارێزگای لازقیە، جێگیر دەکات.

ئەم رێكکەوتنە ساڵی رابردوو لە نیوان مۆسکۆ و دیمەشق واژۆ کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com