عه‌بادی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات

0

نوچه‌نێت

بڕیارە ئەمڕۆ  هه‌ینی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای کەرکووک بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارێزگایە کۆببێتەوە.

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت بە رووداوی راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 14-10-2016 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پاریزگای کەرکووک بکات و لەگەڵ پارێزگار و پێکهاتەکانی کەرکووک کۆببێتەوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ده‌ڵێت “سەردانەکەی عەبادی زیاتر پەیوەستە بەشەڕی دژی چەکدارانی داعش و ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بڕیارە پارێزگاری كەركووك و بەرپرسانی دیكەی شارەكە پێشوازی لە عەبادی بكەن و گلەییەكانی كەركووكیش بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بگەیەنن. هه‌روه‌ها باس له‌ گه‌تنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ش ده‌كرێت.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com