بۆچی بەغدادی فەرمانی بە چۆڵكردنی زیندانەكانی كردووە لە سەربازانی خەلافەت

0

نوچەنێت- سۆمەرییە نیوز

سەرچاوەیەك بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند، ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش رۆژی پێنجشەممە 13-10-2016، فەرمانێكی دەركردووە بۆ هەموو ئەو كەرتانەی، كە ناویان ناوە ویلایەتی نەینەوا، لە فەرمانەكەدا هاتووە، كە هەموو گرتووخانەكان بە خێرایی چۆڵ بكرێن لە سەربازانی داعش.

 ئاماژەشی بەوە كردووە، كە تێبینی دەرچوونی دەیان سەركردە و چەكداری داعش كراوە لە یەكێك لە زیندانە سەرەكیەكانی نزیك گەڕەكی تەحریر لە موسڵ.

ئەو سەرچاوەیە، كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت گوتوویەتی “ژمارەیەك گرتووخانەی موسڵ دەیان سەركردە و چەكداری رێكخراوی داعشی ئازاد كردووە، كە بە هۆكاری جیاواز زیندانی كرابوون، زیندانیەكانی تریش چاوەڕێی یەكلا كردنەوەی دۆسیەكانیانن بۆ ئەوەی ئازاد بكرێن”.

 هەروەها باس لەوە دەكرێت، کە چۆڵكردنی زیندانەكان لە چوارچێوەی ئەو مەترسیە جددیەدا دێت، كە داعش لە شەڕی موسڵی هەیە، بۆیە داعش هەوڵ دەدات سود لە توانای ئەو ئەندامە گیراوانەی وەربگرێت لە جەنگدا و بۆشایەكانی پێ پڕ بكاتەوە”.

رێكخراوی داعش سەدان ئەندامی خۆی دەستگیركردووە، كە لە ناویاندا سەركردەش هەیە بە هۆكاری جیاواز، كە پابەند نەبوون بە پرەنسیپەكانی داعش و هەندێكی تریش بە هۆی گومان كردن لە دڵسۆزیان بۆ خەلافەت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com