ئەردۆغان: حكومەتەكەی عەبادی ئامرازی زیان گەیاندنە بە توركیا

0

نوچەنێت- تۆڕی هەواڵی عێراق

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆككۆماری توركیا، رۆژی چوارشەممە 12-10-2016 رایگەیاند: سوریا و عێراق زیان بە وڵاتەكەی دەگەیەنن. هەروەها گوتی توركیا بە توندی رووبەڕووی ئەو مەترسی تیرۆرە دەبێتەوە، كە لە سنورەكانی ئەو دوو وڵاتەوە رووبەڕووی دەبێتەوە.

ئەردۆغان لە گوتەیەكیدا بۆ ژمارەیەك دادوەر ئاشکرای دەکات، کە كار دەكەین بۆ شكست پێهێنانی ئەو تەڵەیانەی لەو دوو وڵاتەوە بۆمان دەنرێتەوە، هەتاكو لەو بوارەدا بەرەو پێش بچین زیان گەیاندن و گەلەكۆمەیان زیاتر دەبێت. ئاماژەشی بەوە كرد “لە ئەفغانستان، عێراق، سوریا، فەلەستین و لیبیا، چەندین موسڵمانیان كوشت، پێویستە لە بەرامبەر ئەم دیمەنەدا چاو بە هەموو شتێكدا بخشێنینەوە”. پێدەچێت لێرەدا مەبەستی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بێت.

هەر رۆژی چوارشەممە، نوعمان قورتلموش، جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا رایگەیاند، هێزەكانی توركیا لە سەربازگەی باشیك دەمێننەوە تا داعش لە موسڵ دەردەكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com