نوچهنێت
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتەرێزی وەک ئەمیندارى ڕێکخراوەکە بۆ ماوەى 5 ساڵ دیاریکرد.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ 13ى تشرینى یەکەم بڵاویکردەوە، کۆمەڵەى گشتى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە پێکهاتوون لە 193 ئەندام، بە زۆرینەى دەنگ ئەنتۆنیۆ گۆتەرێزی بە ڕەگەز پرتوگالییان وەک ئەمیندارى نوێی نەتەوەیەکگرتووەکان دیاریکرد.
بەمەش ئەنتۆنیۆ گۆتەرێزی تەمەن 67 ساڵ، دەبێتە نۆیەم ئەمیندارى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە مێژووى ڕێکخراوەکەدا و جێگەى بان کی مۆنى بەڕەگەز کۆریاى باشورى دەگرێتەوە.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە، لە کۆتاى ساڵى 2016 ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز بە فەرمى وەک ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان دەست بە کارەکانى دەکات.
ئەنتۆنیۆ گۆتەرێزی، پێشتر لەساڵانى 1995 تا 2002 سەرۆک وەزیرانى پرتوگال بووە و دواتر پۆستى سەرۆکى کۆمیسیۆنى پەنابەرانى نەتەوەیەکگرتووەکانى وەرگرتووە تا ساڵى 2015.