نوچەنێت-جام جم
دەوڵەتی هۆڵەندا خۆکوشتن بۆ ئەو کەسانەی کە خوازیاری کۆتاییهێنان بە ژیانی خۆیانن، یاسایی دەکاتەوە.
دەوڵەتی هۆڵەند لە بەرنامەیدایە یاسایەک پەسەند بکات، کە بەو پێیە خۆکوژی لەم وڵاتە یاسایی بکاتەوە.
هۆڵەندا لە ساڵی 2002 یەکەمین وڵاتی جیهان بوو، کە گەڵاڵەی “مەرگی ئاسان”ی پەسەند کرد، بەڵام تەنها ئەو کەسانەی دەگرتەوە، کە ئێش و ئازارێکی زۆریان هەبوو و هیوایەکیان بۆ بە دی نەدەکرا، هەر بۆیە رێگەیان پێدەدرا، کە بژاردەی مەرگی یاسایی هەڵبژیرن.
دەوڵەتی هۆڵەندا، رۆژی چوارشەممە، 12ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند، ئەو کەسانەی کەوا هەست دەکەن ژیانی خۆیان بە تەواوی تێپەر کردووە، بەڵام مەرجیش نییە نەخۆش و ناتەندروست بن، رێگەیان پێدەدرێ خۆکوژی بکەن.
وەزیرانی داد و تەندروستی هۆڵەندا لە نامەیەکدا پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان ئاگادار کردۆتەوە، کە دەبێ وردەکاریەکانی ئەم پلانە بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ.