خولێکی نوێی وتوویژکان لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی سوریا، دەستپێدەکەن

0

نوچەنێت-شفقنا

وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، بەم زووانە لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، ئێران، سعودیە، تورکیا و قەتەر سەبارەت بە قەیرانی سوریا کۆدەبنەوە.

بە گوێرەی کەنالی ”ئاڕ تی عەرەبی” روسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئۆکتۆبەر ئاشکرای کرد، کە لە پەیوەندی لە گەل سوریا، خولێکی نوێی گفتوگۆکان بە ئامادە بوون و بەشداری هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئەم وڵاتانە، دەستپێدەکات.

کریستیان ئەمانپور، هەواڵنێری کەناڵێ سی.ئێن.ئێنی ئەمریکا، لە تویتێکدا دەڵێت، وەزیری دەرەوەی روسیا لە وتووێژێکیدا لە گەڵ ناوبراو، کە ئەمشەو بڵاو دەبێتەوە، جەختی لەوە کردۆتەوە، کە وەزیرانی دەرەوەی ئەم وڵاتانە بەم زووانە خولێکی نوێی وتوویژکان لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی سوریا، دەستپێدەکەن.

هەر لەم پەیوەندییەدا، کەناڵی ئەلجەزیرە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی و ئاگادار رایگەیاندووە، کە دانیشتنی یەکەم وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، ئێران، سعودیە، تورکیا و قەتەر و روسیا، شەممەی داهاتوو لە شاری لۆزانی سویس بەڕێوەدەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com