بان کی مۆن: ئەسەد پیاوکوژە

0

نوچەنێت-خبر وان

سکرێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات، سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە سوریا، هەنگاوی شەفاف وجددیتر بنێت و دەشڵێت، نابێت چارەسەری ئەم قەیرانە گرێ بدرێت بە چارەنووس و ئایندەی تاک یان گروپێکەوە.

بانک کی مۆن، لە بارەی قەیرانی مرۆیی و دۆخی نالەباری حەلەب، رووی قسەکانی دەکاتە بەشار ئەسەدی سەرۆککۆماری روسیا و دەڵێت، نابێ چارەسەری قەیرانێکی لەم بابەتە گرێ بدرێت بە چارەنووسی کەسێکەوە.

بان کی مۆن، لە وەڵامی ئەم پرسیارە، کە ئایا بەشار ئەسەد پیاوکوژ و تاوانبارە دەڵێت: ئەمە راستییەکی حاشا هەڵنەگرە، چونکە بە هۆی ناکارامەیی لە رێبەرایتەی کردنی نابراو زیاتر لە 300 هەزار کەس، تاکو ئێستا بوونەتە قوربانی و گیانیان لە دەستداوە.

بان کی مۆن هەروەها داواکارە ئەمریکا سیستمی ئاگربەست لە سوریا دەستپێبکاتەوە، تاکو نەتەوەیەکگرتووەکان بتوانێت یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی بۆ زیاتر لە 5 ملیۆن کەس لە خەڵکی گەمارۆ دراوی ئەم وڵاتە بەرێ بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com