نوچەنێت-شفقنا
سەرۆککۆماری تورکیا وێڕای جەخت کردنەوە لە بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنەانی وڵاتەکەی لە باکوری عێراق، هۆشداری دەداتە سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەڵێت: سنوری خۆت بناسە.
بە گوێرەی کەنالی هەواڵی “المیادین” سەرۆککۆماری تورکیا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە،11ی ئۆکتۆبەر جەختی لەوە کردەوە، کە هێزکانی ئەم وڵاتە سەرباری دژایەتی بەرپرسانی عێراق لە چالاکییە سەربازییەکانیان لە باکوری ئەم وڵاتە، بەردەوام دەبن و راشیگەیاندووە، ئەم چالاکییانە بە مەبەست بەرگری کردنی لە سنوورەکانی تورکیا.
ئەردۆغان ئەوەش دەخاتەڕوو، کە هێزەکانی سوپای تورکیا لە ژێر فەرمانی عەبادیدا نین، تاکو پێڕەوی لێبکەن و دەشڵێت، عەبادی دەبێ سنووری خۆی بناسێ و پێوەی پابەند بمێنێتەوە.
ئەردۆغان، پێداگریش لەوە دەکاتەوە، کە هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی لە بنکەی سەربازی بەعشیقە دەمێنەوە و راشیگەیاندووە، تورکیا بۆ بەرگری کردن لە سنورەکانی خۆی پێویستی بە ئیزنی کەس نییە.