نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
هاوپه‌یمانی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی پێیوایه گه‌ڕانه‌وه‌ی جێگرانی سه‌رۆككۆمار بۆ پۆسته‌كانیان دژی ویستی خه‌ڵكی عێراقه.
ئاماژه‌شیان به‌وه كرد، كه ئه‌یاد عه‌لاوی تا ئێستا هیچ نووسراوێكی فه‌رمی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، دووپاتیشیان كرده‌وه، كه ئه‌وان ئه‌و بڕیاره ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئینتیسار عه‌لاوی، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به فراكسیۆنه‌كه‌ی عه‌لاوی له لێدوانیكی رۆژنامه‌وانیدا رۆژی سێشه‌ممه 11-10-2016 گوتی، “ئه‌یاد عه‌لاوی هیچ نووسراوێكی فه‌رمی له دادگای فیدراڵه‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، دوای بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جێگرانی سه‌رۆككۆمار، چونكه ئه‌و ئێستا بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له له‌نده‌نه”. هه‌روه‌ها گوتی “گه‌ڕانه‌وه‌ی جێگرانی سه‌رۆككۆمار بۆ پۆسته‌كانیان، دژی ویستی گه‌له، كه ده‌یانه‌وێت چاكسازی سیاسی و حكومی بكرێت”. ئه‌وه‌شی گوت، كه ”جیاوازی گه‌وره هه‌یه له نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پۆسته‌كانیان ده‌ستكه‌وێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ش، كه به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتیان ده‌وێت پیش هه‌موو شتێك”.