نوچه‌نێت-عه‌ره‌بی جه‌دید
زۆر نه‌بوو هاوپه‌یمانی شیعه‌كان خۆی كۆكردبوه‌وه و قۆناغی دووكه‌رتبوونی تێپه‌ڕاندبوو، كه دووباره ناكۆكییه‌كان به به‌هێزی گه‌ڕانه‌وه، به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی دادگای عێراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جێگرانی سه‌رۆككۆمار بۆ پۆسته‌كانیان، ئه‌مه‌ش زه‌نگی دابه‌شبوونێكی نوێی له هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا لێدا.
دادگای عێراق رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی جێگرانی سه‌رۆككۆمار ناده‌ستوری بوو، كه ئه‌وانیش نوری مالیكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجێفی بوون.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند “بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جێگرانی سه‌رۆككۆمار دووباره ناكۆكی و دابه‌شبوونه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كانی زیندوو كرده‌وه”. روونیشی كرده‌وه، كه “نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، خاڵی ناكۆكیی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانییه، لێدانه له له‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌یدات بۆ چاكسازی”.
فراكسیۆنی سه‌در، كه قورسایی خۆی له ناو هاوپه‌یمانی شیعه‌كاندا هه‌یه، به گه‌وره‌ترین فراكسیۆن داده‌نرێت، كه دژایه‌تی بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌كات و گه‌ڕانه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆسته‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه.
لای خۆشییه‌وه ره‌سول تائی، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی سه‌در پێیوایه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرال “سوكایه‌تی كردنه به سه‌رۆكوه‌یزیران و گه‌لی عێراق”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا تائی گوتی “په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بێت له به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرالدا و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جێگرانی سه‌رۆككۆمار هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، دوای دانیشتنه‌كانی له هه‌فته‌ی داهاتوودا”.
هه‌روه‌ها گوتی “ئه‌و لێدوانانه‌ی هه‌ندێك كه‌س ده‌یده‌ن، كه هۆكاری وێرانكاری عێراق و به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی و كه‌وتنی موسڵن، هیچ مانایه‌كیان نییه، ئه‌وه به‌ڵگه‌ی شكستی سیاسی ئه‌وانه” ئه‌وه‌شی گوت، كه “دوای ته‌واو بوونی عاشورا خه‌ڵك قسه‌ی خۆی ده‌كات”.
هه‌روه‌ها ئیبتیسام هیلالی، كه ئه‌ویش په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی شیعه‌كانه ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دادگا گرت و گوتی “له گه‌ڵ بانگه‌وازی مه‌رجه‌عیه‌ت و گه‌لی عێراق بۆ چاكسازی ناكۆكه”.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هیلالی گوتی “بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌بوایه له گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی چاكسازی و ئه‌و دۆخه‌دا بگونجایه، كه وڵاتی پێدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ته‌نها ورووژاندنی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه”.