پوتین و ئەردۆغان هەوڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان دەدەن

0

نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا

تورکیا و روسیا رێککەوتنێکیان لەبارەی کێشانی بۆری گواستنەوەی گاز لە روسیاوە واژۆ کرد. ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵات ببووە هۆی راگرتنی ئەم پرۆژەیە. تورکیا بە نیازە لە رێگای ئەم هیڵەوە گازی روسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا هەناردە بکات، پڕۆژەیەک، کە ئێران بەرەوام ویستوویەتی ئەنجامی بدات.

ئێران و روسیا دوو وڵاتی هەناردەکەری گەورەی گازن بۆ تورکیا. ڤێلادمیر پوتین، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بارەی گرنگی و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ حەلەب رەزامەندی دەربڕیوە.

پوتین لە میانه‌ی بەشداری کردنی لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی  لە ئیستەنبوڵ، ئەم  لێدوانەی داوە. رەجەب تەیب ئەردۆغانیش جەختی لەوە کردۆتەوە، کە لەبارەی شەڕ و قەیرانی سوریا، لە گەڵ پوتین گفتوگۆی کردووە و جەختیشی لەوه‌ کردەوە، کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات بە خێرایی دەچێتە پێش.

روسیا هاوکات خەریکی دروستکردنی یەکەمین وزەخانەی ئەتۆمی تورکیا-یە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com