نوچەنێت
نادیە مورادی باڵیۆزی نیازپاكی نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمڕۆ 10-10-2016، لە ستراسبۆرگی فەرەنسا و لە كۆشكی ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی ڤاكلاڤ هاڤێڵی بۆ مافەكانی مرۆڤ پێ بەخشرا.
خەڵاتی ڤاكلاڤ هاڤێڵ، یەكێكە لە گرنگترین خەڵاتەكانی ئەوروپا، کە تایبەت بە مافی مرۆڤ و بەهاكەی شەست هەزار یۆرۆ.
خەڵاتی ڤاكلاڤ هاڤێڵ، بە ناوی سەرۆكی كۆچكردووی كۆماری چیك ناونراوە و ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو كەسانەی لە بواری مافی مرۆڤ چالاكن، هاوکات لەگەڵ خەڵاتەكەدا بڕی 60 هەزار یۆرۆش بە براوەی خەڵاتەكە دەبەخشرێت.
نادیە موراد, دوای ئەوەی لە 3ی ئاب/2014 شنگال لە لایەن داعشەوە داگیركرا، كەسوكار و خێزانەكەی لەدەستدا و خۆیشی وەك كەنیز لە لایەن داعشەوە كڕین و فرۆشتنی پێوە كرا. دوای رزگاربوونی لە دەست چەکدارانی داعش، لە مانگی رابردوودا، لە لایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە، وەك باڵیۆزی نیازپاكی ناسێندرا و بووە یەكەم ژنی كورد، كە ئەركی باڵیۆزی نیازپاكی لە جیهاندا پێ ببەخشرێت.