نوچەنێت-افکار نیوز
میخائیل گۆرباچۆف، دوایین سەرۆککۆماری یەکێتی سۆڤیەتی جاران بە ئاماژەدان بە ململانێ و تەنگژەی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن، هۆشداری دەدات کە جیهان لە قۆناغێکی مەترسیداردایە.
ئەم لێدوانەی گۆرباچۆف لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و مۆسکۆ، ئاڵۆزی تێکەوتووە. گۆرباچۆف ئەم کێشانە لە گەڵ قەیرانەکانی سەردەمی شەڕی سارد بەراورد دەکات.
دوایین سەرۆککۆماری یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو لە وتووێژ لە گەڵ ریانۆڤێستی گوتوویەتی، پێم وابێ جیهان گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار. نامهەوێ بڵێم دەبێ چی بکرێ، بەڵام دەڵێم دەبێ کۆتایی بەم هەلومەرجە بێت، ئێمە دەبێ گفتوگۆکان دەست پێبکەینەوە و راگرتنی رەوتی وتووێژەکان گەورەترین هەڵەی مەمکین بوو.
گۆرباچۆف جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەبێ ئەولەویەتەکان دەستنیشان بکەین، داماڵینی چەکی ئەتۆمی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پێشگرتن بە سەرهڵدانی قەیرانی ژینگە، بەشێک لەم ئەولەویەتانەن.