نوچە.نێت
نمایشکاری ئەمریکی بە رەگەز فەلسطینی جيجي حديد، لە رۆژی لە دایک بونی خوشکە بچوکەکەی بیلا حدید، وێنەیەکی خۆیی و خوشکەکەی بیلا حدید،لە پێگەی ئینستاگرام بڵاو دەکاتەوە.
بیلا حدید، تەمەن ٢٠ ساڵ، لە رۆژی لە دایک بونیدا سوپاسی خوشکە گەورەکەی جیجی حدید دەکات، کە ئەو وێنەی کە پرە لە یادگاری مناڵی، لە وێنەکەدا بەیەکەوە وەرزش دەکەن ،ئەمەش وەک دەربرێنێکی خۆشەویستی بۆ بیلا، وێنەکە لە پێگەی ئینستاگرام بڵاو دەکاتەوە.
جیجی لەسەر وێنەکەی نوسیوە” خوشکەکەم بیلا، رۆژی لە دایک بونت پیرۆز بێت، جوانی روخسارت و ئەو دڵە جوانەت رۆژانە هانم دەدات زیاتر بەرەو پێش بچم و متمانەم بە خۆم هەبێت”.
جیجی بۆ بیلا دەشڵێت”بیلا خوشکەکەم من شانازیت پێوە دەکەم، بونی تۆ دڵنیایم پێ دەبەخشێت،من بروا بەوە ناکەم خوشکە بچوکەکەم دەبێت بە ٢٠ ساڵ، دڵنیا بە زۆرم خۆش دەوێیت”.

