نوچەنێت-فرهنگ نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لە وهڵامدانەوەی بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، کاندیدی پارتی کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە دەڵێت: ترامپ خاوەنی ئەو کەسایەتییە نییە، کە بتوانێ وەک سەرۆکی ئەمریکا بچێتە کۆشکی سپی.
باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا لە شاری شیکاگۆی سەر بە ئەیالەتی ئیلینۆی ئەمریکا گوتی، یەکێك لەو بابەتانە، کە ئازاردەرە پەیوەستە بە لێدوانی کاندیدی کۆمارییەکان، بە پێویستی نازانم ئەم قسانە لێرە دووبارە بکەمەوە، چونکو منداڵان لێرە ئامادەن.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، کە سووکایەتی و بێ رێزی کردنی ترامپ تەنها ژنان ناگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم کەمینەکان، پەنابەران، پهیڕەوانی ئایینەکان، سەربازان و خانەنشین کراوان دەگرێتەوە.
ئۆباما دەشڵێت، پێم خۆشە سەرنجتان بۆ لای چەند بابەتێک رابکێشم، ترامپ لە هەوڵدایە بە سووکایەتی کردنی بە خەڵکانی تر، خۆی گەورە نیشان بدات، لە سەر ئەو قەناعەتەم، کە ترامپ خاوەنی کەسایەتی پێویست بۆ چوونە کۆشکی سپی نییە.
ئۆباما گوتیشێ، ترامپ رێز بۆ بەهاکانی ئەمریکا و دیموکراسیەت دانانێت.