ترامپ: ببمە سەرۆکی ئەمریکا، کلینتۆن دەخەمە زیندانەوە

0

نوچەنێت-قطرە

دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە میانەی بەشداریکردنی لە دووەمین دیبەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە، هەڕەشەی ئەوەی لە هێلاری کلینتۆن، کاندیدی دیموکراتەکان کرد، لە ئەگەری سەرکەوتن و بوون بە سەرۆکی ئەمریکا، ناوبراو دەخاتە زیندانەوە.

بە گوێرەی ئاژانسەکان، ترامپ لەم دیبەیتەدا ئاماژەی بەوەش دا، کە کلینتۆن بە هۆکاری بەکارهێنانی ئیمێڵی تاکە کەسی خۆی بۆ نووسین و ناردنی نامە فەرمییەکانی دەبێ رەوانەی بەردەم دادگا بکرێت.

ترامپ هەروەها کلیتۆنی بەوه‌ تۆمەتبار کرد، کە بەرپرسیارە لە دۆخی نالەباری فێرکردن و پەروەردەی ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com