نوچە-ئاژانسەکان
ئەنستیتۆی راند لە دووتوێی راپۆرتێکی پێشبینی دەکات، کە کۆریای باکور لە ماوەی 4 ساڵی داهاتوودا توانای دروستکردنی 50 تا 100 چەکی ئەتۆمی هەیە. بە گوێرەی لێکدانەوەی ئینیستیتۆی راند، ئەم چەکە ئەتۆمیانە توانای کردنە ئامانجی خاکی ئەمریکایان هەیە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژەش بەوه دراوە، کە ئەم چەکانە بریتین لە: موشەکە دوورهاوێژەکان، کە هەڵگری پێكهاتهی سەختی ئەتۆمین.
بە گوێرەی نیوزویک، لە درێژەی راپۆرتەکەی ئەنیستیتۆی رانددا هاتووە: رێبەرانی داهاتووی ئەمریکا لە گەڵ مەترسی جددی ئەم چەکە ئەتۆمیانە بەرەوڕوون. پیۆنگ یانگ، لە ئێستادا ئیمکاناتی ئەتۆمی پێویستی بۆ دروستکردنی 13 تا 21 چەکی ئەتۆمی هەیە و بە ئەگەرێکی بەهێز، ئەم وڵاتە تا ساڵی 2020 یان 2025 ژمارەیەکی زۆرتر موشەکی بالستی دوورهاوێژ و موشەکی بالستی ژێر دەریایی، کە توانای راگواستنی کڵاوهی ئەتۆمییان هەیە، بەرهەم بهێنێت.
راپۆرتەکە هۆشداری دەدات له وهی، كه ئەگەر کۆریای باکور ئەم رەوتە بگرێتە بەر، ئەوه ئەمریکا لە بەرەڕووبوونەوەی تووشی گرفتی جددی دەبێت.