نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا كه‌س بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی دانه‌نراوه و چاوه‌ڕوانی دادگای فیدڕای ده‌كه‌ین بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه.
هوشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق، كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له 21-9-2016، له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی لێكراو دواتر به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، 158 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه دا و هه‌روه‌ها 77 په‌رله‌مانی دیكه دژی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌بوون و 14 ده‌نگیش به‌تاڵ بوو كه به زۆرینه‌وه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی پارتی لێكه‌وته‌وه و به كرده‌وه‌یه‌كی سیاسی و به هه‌وڵی لاوازكردنی حزبه‌كه‌یان زانی له به‌غدا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی زه‌رد، سه‌باره‌ت به جێگره‌وه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند: ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه گوایه، پارتی دوو كاندیدی دیاری كردووه، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه، ئه‌و هه‌واڵه هه‌ندێك لایه‌ن دروستیان كردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت، تا ئێستا كه‌یسی هوشیار زێباری له دادگای فیدڕاڵی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، تا دادگاش ئه‌م كه‌یسه یه‌كلایی نه‌كاته‌وه، ئێمه هیچ كاندیدێكمان نابێت و قسه له‌م بابه‌ته ناكه‌ین.