نوچه‌نێت- سۆمه‌رییه نیوز
مزاحم ئه‌لحویت، یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا رۆژی یه‌كشه‌ممه ٩-١٠-٢٠١٦ رایگه‌یاند، پشتگیری هێزی توركیا ده‌كه‌ین له به‌شداری كردن له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه له هه‌مان كاتدا به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌لحویت له لێدوانێكدا گوتی، كه هه‌ندێك له هۆزه عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پشتیوانی له به‌شداری هێزه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن له شه‌ڕی موسڵدا، به‌وه‌ی، كه هێزێكی راهێنراون و ده‌توانن سه‌لامه‌تی دانیشتوانی موسڵ بپارێزن. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی موسڵ و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رۆك هۆزه ئه‌وه‌شی گوت، كه مافی توركیایه له دژی هێزه‌كانی په‌كه‌كه بجه‌نگێت له چیای شنگال و هه‌رێمی كوردستان. روونیشی كرده‌وه، هۆزه عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌یانه‌وێت په‌كه‌كه له پارێزگاكه ده‌ربكرێت.
ئه‌لحویت گوتیشی “هێزه‌كانی توركیا به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ند و وه‌زیری به‌رگری عێراق هاتونه خاكی عێراقه‌وه”.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، په‌رله‌مانی توركیا، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق و سوریادا، بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژكرده‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی لێكه‌وته‌وه.