نوچەنێت-ئاژانسەکان
نەعمان کورتولموش، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە لێدوانێکدا، رێککەوتنی سایکس-پیکۆ بە هۆکار و سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفدەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی ئهنادۆڵ، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە میانەی گوتارێکیدا لە دانیشتنی “الشرق” کە لە ئیسەنبوڵی تورکیا بە بۆنەی سەد ساڵەی رێککەوتنی سایکس-پیکۆ بەرێوەچوو، گوتی: سەد ساڵ بەر لە ئێستا براوەکانی شەڕی جیهانی یەکەم واتە روسیا، فەرەنسا و بەریتانیا، لە سەر مێزێک کۆبوونەوە و به بێ ئەوەی، کە سەرنج و خوێندنەوەیان بۆ واقعەکانی ناوچەکە، سنوورە دەستکردەکانیان پێکهێنا، کە لە دواتر و ئێستاس کۆمەڵێک کێشە و قەیرانی بەدوادا هاتووە.
نەعمان کورتولموش خوازیاری کۆدەنگی کۆمەڵگای جیهانی لە بارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستوەردان و هێرشی سەربازی ئەمریکا لە 2003 بۆ سەر عێراق، بە هۆکاری ناسەقامگیری و سەرهەڵدانی داعش هەژمار کرد.