نوچه‌نێت- به‌وابه
ساڵح موتڵه‌گ، جێگری پێشووی حه‌یده‌ر عه‌بادی، داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد بوونی په‌كه‌كه له سه‌ر خاكی عێراق كۆتایی پێبهێنێت.
موتڵه‌گ كه فراكسیۆنه‌كه‌ی 6 كورسی هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆژی یه‌كشه‌ممه٩ی ئۆكتۆبه‌ر گوتی “جه‌خت له به‌ستنی باشترین په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ینه‌وه له گه‌ڵ دراوسێكانمان، له سه‌ر بنه‌مای رێز گرتن له سه‌روه‌ریی یه‌كتر، به‌ڵام له‌م دۆخه دژواره‌ی وڵاتی پێدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و ده‌ستكه‌وتنی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه، له پێناو بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆر و ده‌ركردنی داعش له هه‌موو خاكی عێراق”.
موتڵه‌گ هه‌روه‌ها گوتی “له پێناو رێزگرتن له سه‌روه‌ریی عێراق، ده‌بێت عێراق وه‌ك یه‌ك سه‌یری دۆسیه هاوشێوه‌كان بكات و مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بكات، بۆیه ده‌بێت له گه‌ڵ دۆسیه‌ی په‌كه‌كه، كه چه‌كداره و له لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تیدایه، وه‌ك دۆسیه‌ی موجاهیدینی خه‌لق مامه‌ڵه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێكی روون بگات به لایه‌نی توركیا و كۆتایی به‌و نیگه‌رانییه بهێنێت، كه له به‌رامبه‌ر بوونی په‌كه‌كه له خاكی عێراقدا، هه‌یه‌تی”.
به‌ر له دوو مانگ حكومه‌تی به‌غدا رایگه‌یاند، كه كۆتایی به رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئۆپۆزسیۆنی ئێران هێناوه له‌سه‌ر خاكی عێراق.
ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لق، كه له كه‌مپی لیبه‌رتی نیشته‌جێ بوون، به پێی رێككه‌وتنێك له نێوان عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی راگوێزران بۆ وڵاته ئه‌وروپییه جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك: ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، نه‌رویج، هۆڵه‌ندا، فنله‌ندا، دانیمارك، به‌لجیكا، ئیتالیا و ئیسپانیا.