حەشد شەعبی: ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسل لە چەند رۆژی داهاتوو دەستپێدەکات

0

نوچەنێت-شفقنا

گوتەبیژی حەشدی شەعبی دەڵێت: لە چەند رۆژی داهاتوو ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی شاری موسل دەستپێدەکات.

بە گوێرەی السومریە نیوز، ”احمد الاسدی” گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، کە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسل، ناوەندی پارێزگای سنوری نەینەوا لە باکور رۆژئاوای ئەم وڵاتە، لە چەند رۆژی ئایندەدا دەستپێدەکات و هێزەکانی حەشدی شەعبیش تێیدا بەشدار دەبن.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی السومریە نیوز، گوتەبیژی حەشدی شەعبی، لە میانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەی ”صباح السومریه” گوتوویەتی: حەیدەر عه‌بادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، چەند مانگ بەر لە ئێستا لە پەرلەمان جەختی لەوە کردەوە، کە حەشدی شەعبی یەکیک لە هێزە سەرەکییە بەشداربووەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەبێت و، چەندین جاری دیکەش پێداگری لە سەر ئەم بابەتە کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com