بۆ پێشوازی لە ئاوارەکانی موسڵ ئامادەکاری تەواو کراوە

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ رایدەگەیەنێت، ئازادكردنی موسل نزیك بووە و هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ پێشوازی لە ئاوارەكان لە هەمانکاتدا بەغدا وەك پێویست هاوكار نەبووە.

لەگەڵ دەسپێكردنی پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ چاوەڕوان دەكرێت نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتی ئاوارە بن، ئەمەش لە پێش ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە ئامادەكاری تەواوی بۆ كراوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، سەیدۆ چەتۆ سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ، لە بارەی ئامادەكاری بۆ ئاوارەكان رایگەیاند: خەریكە ئازادكردنی موسڵ دەستپێدەكات بۆ پێشوازیكردنی ئاوارەكانی لە كاتی دەستپێكردنی پرۆسەی رزگاركردنی شارەكەدا، چەندین لیژنەمان دروستكردووە لە بەشی ئەمنی، تەندروستی و خزمەتگوزاری.

سەرۆكی لیستی برایەتی دەڵێت “هەموو ئامادەكارییەكان تەواو بوون و ئەركەكانیش لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای موسڵە، بەغداش لەم پرۆسە گەورەیە، كە بەڕێوەیە هیچ هاوكارییەكی نەكردووین و ئەوەی کردوویەتی زۆر کەم بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com