نوچەنێت-افکار نیوز
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆی میسر دەڵێت: ئەمڕۆ یەکشەممە،٩ی ئۆکتۆبەر باری نائاسایی لەم وڵاتە راگەیەندراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوە داوە، کە هاوکات لە گەڵ دەرکردنی راگەیێندراوی هۆشدارئامێز و ئاگادارییەکان لە لایەن باڵوێزخانەی وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و کەنەدا و بانگهێشتی هاووڵاتیانیان بۆ خۆبەدوور گرتن لە سەردان و گەشت بۆ میسر، هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە کەوتوونەتە ئامادەباشی تەواوەوە.
سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە دەزگای ئەمنی میسر پلانێکی ئەمنی تۆکمەی بۆ بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ هەر جۆرە کێشە و گرفتێک ئامادە کردووە و، تەواوی رێگاکانی هاتووچۆ بۆ شار و ناوچە ستراتیژییەکان خراوەتە ژێر کۆنتڕۆڵ و چاودەرێیەوە .
ئەم بەرپرسە ئەمنییەی میسر باس لەوەش دەکات، کە تا رادەیەکی زۆر میسر بۆتە بنکەیەکی سهربازی.
لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ئەم ولاتە، وێڕای هێرشیان بۆ سەر باڵوێزخانەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و کەنادا، بە خیانەت و هاوکاریکردنی گروپە تیرۆرستییەکان تۆمەتباریان دەکەن.
هەر لەم پەیوەندییەدا، وەزارەتی دەرەوەی میسر داوای لە باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی کردووە، تا لە دەرکردنی هەر جۆرە ئاگاداری و راگەیێندراوێکی بێ هۆ و بێ پاساو، خۆببوێرن.