نوچەنێت-مهر
سەرۆککۆماری روسیا ١٢ بەرپرسی باڵای ئەمنی ئەم ولاتە لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا، ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا ١٢ کە س لە بەرپرسانی دەزگای دادوەری و ئەمنی ئەم وڵاتە لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە.
بە پێی راگەیێندراوی نووسینگەی سهرۆککۆماری روسیا، هێشتا هۆکاری ئەم بڕیارەی پوتین روون نییە.
دەگوترێ نیکۆلای کاسیاشینکۆ، سەرۆکی ئیدارەی پۆلیسی وەزارەتی ناوخۆی روسیا، یەکێک لەم ١٢ کەسەیە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە روسیا پلانی پێداوچوونەوە بە پێکهاتەی ئەمنی ئەم وڵاتەی بە دەستەوەیە و بە دوور نییە، کە ئەم گۆڕانگارییانە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە نەبووبێت.
جێی ئاماژەیە، هاوکات لە گەڵ ئەم بڕیار و گۆڕانکاریانە، چاودێری دارایی بە سەر بەرپرسانی باڵای روسیا، توند و تۆڵتر بۆتەوە.