فەرماندەیەکی پێشمەرگە: خەڵکی موسڵ هاوکاری حەشدی شەعبی ناکەن

0

نوچەنێت: تایبەت

فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، خەڵکی موسڵ دژی حەشدی شەعبین لە ئازادكردنی شارەكەیان، دەشڵێت “دڵنیایی دەدینە خەڵكی موسل بۆ ئازاد كردنیان”.

پرۆسەی ئازادكردنی موسل نزیك بۆتەوە و تەنها چاوەڕوانی كاتژمێری سفر دەكرێت بۆ ئەوەی هێزەكانی بەشدار بوو بەرەو شارەکە پێشڕەوی بکەن و پلانەكەیان جێبەجێ‌ بكەن و خەڵکی شارەکە رزگاربكەن، بەڵام بەگوتەی شارەزایانی سەربازی شەڕەکە قورس دەبێت و داعش بە ئاسانی شارەکە بە دەستەوە نادات.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، لیوا هاشم سیتەیی فەرماندە لە هێزی پێشمەرگە، لە بارەی شەڕی موسڵ رایگەیاند: بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی رزگاركردنی موسڵ خەڵكی موسل نارازییە لەوەی حەشدی شەعبی بەشداری ئازادكردنی شارەكەیان بكات، چونكە دەزانن حەشدی شەعبی لە ناوچەكانی تر خەڵك دەچەوسێنتەوە، بۆیە ئەوان دژی ئەو بڕیارە وەستاون، بەڵام هاوكاری پێشمەرگە و هێزی عێراق دەكەن بۆ ئازادكردنی شارەكەیان.

لیوا هاشم سیتەیی دەڵێت “خەڵكی شاری موسڵ هاوكاری حەشدی شەعبی نابن، چونكە ئەوانیش هەمان چەشنی داعش پەیڕەو دەكەن و دەیان چەوسێنەوە و ئازاریان دەدەن.

ئەو فەرماندەیە گوتی “پێشمەرگە ئەو هێزەیە، كە لە هەر شێوێنك بێت، سەركەوتن لەوی بووە و لە پیلانی تیرۆرستانی داعش شارەزا بووە، هەموو پیلانەكانی تێكشاندووە. لە گەڵ ئازادكردنی موسل ئەو خەڵكەی كە لەنێو شاری موسڵە دڵنیایی دەدەین، كە ئەون رزگار دەكەین و تۆڵەی ئەوان دەكەینەوە خەڵكی بێتاوان ناهێلێن زیانی پێبگات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com