بەرپرسانی ئەمریکا: سیستمەکانی هەڵبژاردن پارێزراون

0

نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا

نیگەرانییەکان سەبارەت بە خەلەلی کۆمپیۆتەری لە سیستمەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بەرپرسانی ئەمریکای هێناوتەوە سەر خەت و لەم بارەیه‌وە دڵنیاییان داوە بە هاووڵاتیان، کە ئەم مەترسیانە جددی نین و سیستمەکانی هەڵبژاردن پارێزراون.

دەوڵەتی ئەمریکا، بە فەرمی روسیای بەوە تۆمەتبار کردووە، کە زنجیرە هێرشێکی سایبەری کردۆتە سەر سیستمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و راشیگەیاندووە، کە ئامانج لەم هێرشانە شوێندانانە لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

هەرچەند بەرپرسانی ئەمریکا خۆیان بواردووە، کە ئەم هێرشانە بە شه‌ڕێکی سایبەری وەسف بکەن، بەڵام جەختیان کردۆتەوە، کە سەرچاوەی ئەم هێرشانە کۆمپانیایەکی روسیایە.

لیسا مۆناکۆ، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە کۆنفڕانسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بە ئاماژەدان بە چوونە سەرەوەی رێژەی هێڕشە سایبەریەکان گوتوویەتی: وێڕای وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی و تێکڕای دامەزراوە حکومییەکان، لە هەوڵداین ئەزمون و ئیمکاناتی پێویست بخەینە خزمەت بەرپرسانی خۆجێێ و ئەیالەتی، تاوەکوو رێوشوێنی بەرگریکارانە بۆ پاراستنی سیستمی هەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرنە بەر.

بەرپرسانی ئەمریکا ئەوەشیان خستۆتەڕوو، کە تا ئێستا ئامانجی ئەم هێرشە سایبەریانە تەنها کۆکردنەوەی زانیاری بووە، بەڵام نەیانتوانیوە ساختەکاری تێدا بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com