روسیا دژی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی ڤیتۆی بەکارهێنا

0

نوچەنێت
وڵاتی رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڤیتۆی دژی پڕۆژەكەی فەرەنسا لەبارەی رەوشی سووریا بەكارهێنا.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە 15 وڵات پێكدێت و پێنج ئەندامی هەمیشەیی هەیە، ئەوانیش بریتین لە (ئەمریكا، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا و چین).
ئەمە پێنجەم جارە لەماوەی شەڕی نزیكەی شەش ساڵەی سووریا، رووسیا مافی ڤیتۆ لەبارەی ئەو وڵاتە بەكاردێنێت.

ئێستا لە شاری نیویۆركی ئەمریكا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا بەڕێوەدەچێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ژان مارک ئایرۆلت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، پڕۆژە بڕیارەکەی فەرەنسا داوای راگرتنی شەڕ و وەستاندنی بۆردوومانەکانی سەر حەلەب دەکات.

فەرەنسا لە پڕۆژەكەدا داواش دەكات، ناوچەی دژەفڕین لە حەلەب رابگەیێندرێت، پێشتریش رایگەیاندبوو هەر لایەنێك ڤیتیۆی بكات، بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكرێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت “نابێت هیچ مەرجێک هەبێت بۆ راگرتنی بۆردوومانەکانی سەر حەلەب و، پێویستە بۆردوومانەکان لە سووریا بووەستێندرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com