نوچەنێت-مهر
فرانک وۆڵتر شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە وتووێژ لە گەڵ گۆڤاری بیڵ دەڵێت: تەنگژەی ئێستای نێوان رۆژئاوا و رۆژهەڵات، بە بەراورد لە گەڵ شەڕی سارد گەلێک مەترسیدارترە.
شتاین مایێر، هۆشداری لە بارەی کێشە و ناکۆکییەکانی روسیا و ئەمریکا، هۆشداری دەدات و دەشڵێت، هەلومەرجی ئێستا مەترسیدارە و دەبێ پیش بە سەرهەڵدانی نائارامی و قووڵتر بوونەوەی ململانێکانی نیوان مۆسکۆ و واشنتۆن بگیردرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەبێ هەلومەرجی دووبارەبوونەی ئەزموونی شەڕی سارد لە بار ببردرێت.
شتاین مایێر ئاماژە بەوە دەدات، کە واشنتۆن و مۆسکۆ، دەبێ هێڵە سوورەکان لە بەرچاو بگرن و لە چوارچێوە و سنوورێکی دیارکراو هەنگاو ببنێن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی ململانێی روسیا و ئەمریکا هۆشداری دەدات
0
Share.