نوچەنێت-شبستان
وەزارەتی بەرگری روسیا دەڵێت: دەوڵەتی سوریا رەشنووسێکی نوێی بە هاوکاری و بەشداری روسیا، ئامادە دەکات.
ئاناتۆڵی ئانتۆنۆف، جێگری وەزیری بەرگری روسیا لە دانیشتنی لە گەڵ فەرماندە و بەرپرسانی سەربازی ئەم وڵاتە، رایگەیاند: دەوڵەتی سوریا بە هاوکاری و بەشداری روسیا، رەشنووسی دەستوری نوێی ئەم وڵاتە ئامادە دەکات.
ئانتۆنۆف گوتیشی: روسیا پابەندی هەموو بەڵێنەکانی خۆی لە بارەی سوریاوە بووە و لەم بارەیەوە وەڵامێکی گونجاوی بۆ داواکاری وڵاتانی رۆژئاوایی هەبووە.
جێگری وەزیری بەرگری روسیا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئەمریکا نەیتوانیووە گروپە میانەڕەوەکان بۆ رێزگرتن لە ئاگربەستی سوریا بە قەناعەت بگەیێنێت و رەوتی سیاسی لەم وڵاتە، گەیشتۆتە بنبەست.
رەشنووسی دەستوری نوێی سوریا، بە بەشداری روسیا ئامادە دەکرێت
0
Share.