سەڵاحەدین بەهادین: شێوازی بەشداری كردنی تورکیا لە شەڕی موسڵدا پێویستی بە لێكتێگەیشتنه‌

0

نوچەنێت

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە دیمانەیەكیدا لە گەڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵدا، باس لە شێوازی رێكکەوتنی بەغدا و هەولێر، لەسەر پڕۆسەی رزگاركردنەوەی موسڵ دەکات و، پێیوایە ناكرێت توركیا لە پڕۆسەی رزگاركردنەوەی موسڵدا بسڕدرێتەوە.

سەڵاحەدین بەهادین، دوای ئەوەی لە گەڵ شاندێکی هەرێم بەسەرۆکایەتی مسعودبارزانی سەردانی بەغدای کرد، بە ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگەیاند “لە كۆبوونەوەكان وابڕیاردرا کە لە كاتی هێرشەكاندا پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، نەچنە ناو سەنتەری شارەكەوە و لە دەرەوەی موسڵ بمێننەوە، لە بەرامبەردا سوپای عێراق و حەشدی وەتەنی بچنە ناو سەنتەری شارەكە”.

سەڵاحەددین بەهادین، سەبارەت بە پێویست بوونی سوپای توركیا بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ، گوتی “توركیا دەوڵەتێكی گەورەیە و ناكرێت لە هەموو شتێك دەستی نەبێت لە ناوچەكەدا و لەوەدا بیسڕیتەوە، بەڵام شێوازی بەشداری كردنەكەشی لە شەڕەكەدا، پێویستە بە لێكتێگەیشتن و بە خۆشی بێت، هاوپەیمانیه‌تی نێودەوڵەتی دژی داعش هەیە، راستە توركیا پێشوەختە لەم هاوپەیمانیەتیه‌دا نەبوو، بەڵام ماوەیەكە چووەتە ناو هاوپەیمانیەتیه‌كە و بە رەزامەندی ناتۆ و ئەمریكا و لایەنەكانی تریش چووە ناو سووریا، مانای وایە توركیا سیاسەتی گۆڕی لە بابەتی چوونە ناو شەڕەكانی داعش”.

سەڵاحەددین محەمەد بەهادین دەڵێت “ئەگەر باسی داعش لە سووریا شەرعی بێت، لە عێراقیش هەیە و موسڵ بە دەست داعشە، كە واتە هاتنی توركیا بە لێكتێگەیشتن و بەشێوەیەکی سنووردار شتێكی ئاسایی دەردەچێت، وەك ئەو هاوپەیمانێتی چەندەها وڵات، كه‌ بەشدارن بە شێوازی جۆراوجۆر لە رێگەی ئاسمانی، زەوی، راوێژكاری سەربازی و شێوەی تریش، حەساسیەتێك هەیە لە بابەتی توركیادا، كە پێویستە بەخۆشی چارەسەر بكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com