ترامپ: داوای لێبوردن دەکەم

0

نوچەنێت-بی بی سی

دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم ولاتە لە پەیوەندی لە گەل لێدوانێکی لە بارەی ژنان، داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت، من هەڵە بووم. ئەم لێدوانەی ترامپ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٥، کە له‌ گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بڵاو بۆتەوە. بەم حاڵەشەوە، ترامپ رای وایە، کە ئەم گرتە ڤیدیۆییە، بیروڕای گشتی لە بابەتە سیاسییەکانی دوور دەخاتەوە.

بڵاو بوونەوەی ئەم گرتەیە، لە گەل دژکردەوەی توندی خەڵکی ئەمریکا بەرەوڕوو بۆتەوە و تەنانەت لە لایەن کەسایەتییە دیارەکانی کۆماری خوازەکانەوە بە توندی مەحکوم کراوە.

ئەم گرتە ڤیدیۆییە، کە لە لایەن رۆژنامەی واشنتۆن پۆستەوە بڵاوبۆتەوە و تێیدا ترامپ، بە ئاماژەدان بە بیلی بۆش، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی بۆش، کە پێشکەشکارێکی تەلەفزیۆنییە، دەڵێت: کاتێک کە ناوبانگت دەركرد، هەر کارێک، کە بتهەوێ دەتوانی لە گەڵ ژنان ئەنجامی بدەی.

ترامپ دوای ئەوەی، کە داوای لێبوردنی کردووە، دەڵێت: بەڵێنی بە خۆی داوە، کە پیاوێکی باشتر بێت.

ترامپ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دیکەدا، کە لە سەر فەیس بووکەکەی خۆی بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: ئەم گرتە ڤیدیۆییە سەرنج و بیروڕاکان لە بابەتە سەرەکییە سیاسییەکان بەلاڕێدا دەبات.

ترامپ دەشڵێت، هیچ کات نەمگوتووە، مرۆڤێکی تەواوم یان وابنوێنم، کە شتێکی دیکەم، هەندێک قسە و کردارم هەبووە، کە ئێستا لێیان بە داخم.

ترامپ و کلینتۆن، بڕیار وایە دووشەممەی داهاتوو لە دووەمین دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە، بەشداری بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com