بلێر دەگەڕێتەوە بۆ ناو گەمە سیاسییەکانی بەریتانیا

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا بە پاساوی رزگارکردنی وڵاتەکەی لە دەرهاویشتەکانی جیابوونەوەی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا، بە نیازە بگەڕێتەوە ناو گەمەی سیاسەت.

تۆنی بلێر، لەم بارەیه‌وە رایگەیاندووە، کە بڕیاری یەکجاری داوە بگەڕێتەوە بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسی بەریتانیا.

ئامانجی بلێر لە گەڕانەوەی بۆ پانتای سیاسەتی ئەم وڵاتە، دەربازکردنی وڵاتەکەی لەو دۆخەیە، کە لە دوای دەرچوونی لە یەکیتی ئەوروپا بەرەوڕووی بۆتەوە.

ئەوەی کە بلێر بە رێگای پارتی کاری ئەم وڵاتە، دەگەڕێتەوە بۆ ناو گەمە سیاسییەکان یان رێگایەکی دیکە دەگرێتە بەر، تاکو ئێستا روون نییە.

بلێر، ئەزموونی سێ دەورەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای هەیە. نابراو پێشتر پێگەیەکی بەهێزی سیاسی هەبوو، بەر لە کۆتایی ماوەی خولی سێهەم دەستی لە کار کێشایەوە و جێگەی خۆیدا بە گۆڵدون براون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com