نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا
هاوکات لە گەڵ ئاڵۆزبوونی پەیوەندی و تەنگژەی سیاسی و دیپلۆماسی لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و روسیا، لە بارەی قەیرانی سوریا و ئۆکراینیا، سوپای روسیا نۆژەن کردنەوەی بنکە سەربازییەکانی سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتی جاران، لە وڵاتانی کوبا و ڤیێتنام تاوتوێ دەکات.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێد پرێس، نیکۆلای پانکۆف، جێگیری وەزیری بەرگری ئەمریکا بە یاسادانەرانی وڵاتەکەی گوتووە، کە بە گوێرەی پیویست، کاروباری لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردن لە بارەی جێگیرکردنی پێگەی سەربازی روسیا، لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم ولاتە، دەستی پێکردووە.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا، لە ساڵی ٢٠١١ بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن، بڕیاری کشانەوەی هێزە روسیا لە بنکە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە لە کوبا و ڤیێتنام، دەرکردبوو.
هەندێک لە رووداوەکانی چەند ساڵی رابردوو، لەوانە پشتگیری روسیا بۆ جیاییخوازانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینیا، هەروەها پشتیوانی ئەم وڵاتە لە رژێمی بەشار ئەسەد، بووە هۆی هاتنە ئارای تەنگژە و ناکۆکی توند لە نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن.
هاوکات لە گەڵ ئەوەی، کە کۆشکی سپی هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگی دوو وڵاتی لە بارەی قەیرانی سوریا راگرت، کرملین وەک کاردانەوەی بەرامبەر بەم بڕیارەی ئەمریکا رایگەیاند، کە رێککەوتنی خۆی لە گەڵ کۆشکی سپی سەبارەت بە کەم کردنەوەی یەدەکی پلۆتۆنیۆم بە شێوەی یەک لایەنە هەڵدەپەسیرێت.
لە رۆژانی رابردووشدا مۆسکۆ و واسنتۆن یەکتریان بەوە تۆمەتبار کردووە، کە پابەندی خاڵەکانی رێککەوتنی ئاگربەستی ئەم دواییانە سوریا نەبوون.
دواتر مۆسکۆ لە دژکردەویەکی دیکەدا و بەرامبەر بەو گەمارۆیانەی، کە لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی ئۆکراینیا لە لایەن ئەمریکاوە خراوەتە سەر مۆسکۆ،رایگەیاند کە رێککەوتننامەی پەیوەست بە لێکۆڵینەوە ئەتۆمی لە گەل واشنتۆن هەڵدەپەسێرێت.
ئەم بڕیارەی مۆسکۆ کاردانەوەی توندی توندی ئەمریکای بەدواداهات و وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە رایگەیاند، کە روسیا و سوریا، بێجگە لە بژاردەی سەربازی نەبێت، بە هیچ شێوەیەک بیر لە چارەسەرێکی دیکە بۆ قەیرانی سوریا ناکەنەوە، لەم رووەشەوە واشنتۆن بژاردەکانی دیکە تاوتوێ دەکات و یەک لەوان بژاردەی سەربازی.
بە بۆچوونی چاودێران و شارەزایانی سیاسی، لە دوای هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤییەت و کۆتایی شەڕی سارد، لە سەرەتاکانی دەیەی ٩٠ی زایینی، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا روسیا، لە ئێستادا لە نزمترین ئاستی خۆیدایە.