ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا: پەیەدە ٣٨ کادیریمانی دەستگیر کردووە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا رایدەگەیەنێت، پەیەدە بە ئازاردانی كادیرانی ئێمە سیاسەتی هەڵە دەكات و 38 ئەندامی ئێمە لە زیندانەكانی ئەواندان.

بە هۆی ئەو سیاسەتەی كە پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە رۆژئاوای كوردستان، جێ‌بەجێی‌ دەكات، بۆتە هۆی دروستكردنی كێشە لە رۆژئاوای كوردستان و پەیەدەش بەردەوام ئەندامانی حزبە كوردییەكان دەستگیر دەكات.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، كاوە ئازیزی ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا، لە بارەی دەستگیر كردنی ئەندامانی حزبەكەی رایگەیاند، بەداخەوە پەیەدە خەڵكی توشی بێزاری كردووە، بەردەوام كادیران و لایەنگرانی حزبەكان سزا دەدات و دەستگیریان دەكات و ئازاری زۆریان دەدات، ئەمەش جێگای نیگەرانییە و ئەم سیاسەتەی پەیەدە زۆر هەڵەیە پێویستە گفتۆگۆ بكەن.

كاوە ئازیزی دەڵێت “ئێستا پەیەدە پرۆسەی دەستگیركردنی ئەندام و لایەنگران و بەرپرسانی ئێمەی دەستپێكردووە، تا ئێستا 38 ئەندام و سەركردەمان لە زیندانەكانی پەیەدەدان و چارەنووسیان دیار نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com