دوو کەس لە تورکیا خۆیان تەقاندەوە

0

نوچەنێت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئۆکتۆبەر، دوو کەس لە ناوچەیەکی نزیک لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا خۆیان تەقاندەوەتەوە.

لەماوەی ساڵێکدا تورکیا لە هەردوو شاری ئیستەنبول و ئەنقەرە زۆرترین تەقینەوەی بەخۆیەوە بینی و تەقینەوەکان شارە کوردییەکانیش روویانداوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، دوو خۆکوژەکە بە نیازبوون بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشبکەن، بەڵام پاش ئەوەی پۆلیس ڕێگریکردووە و داوایکردووە خۆیان رادەستبکەن خۆیان تەقاندووەتەوە.

ئیرجان ستوبی پارێزگاری ئەنقەرە، کە سەردانی شوێنی تەقینەوەکەی کردووە ڕایگەیاند، خۆکوژەکان ژنێک و پیاوێکبوون و ناسنامەی ژنەکە ئاشکرابووە.

تەقینەوەکان بە دووری ٧٠ کیلۆمەتر لە شاری ئەنقەرەوە روویانداوە، پۆلیس دەڵێت تەرمی دوو خۆکوژەکەیان لەبەر دەستدایە.

تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نازاندرێت و هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان رانەگەیاندووە.

پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەیە و تیمەکانی فریاکەوتن بریندارەکانیان گواستووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com