سەرۆککۆماری کۆلۆمبیا خەڵاتی ئاشتی نۆبڵێ پێبەخشرا

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

خوان مانۆئێل سانتۆس، سەرۆککۆماری کۆلۆمبیا وەک براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبلی ئەمساڵ دیاریکرا.

لیژنەی نەرویجی نۆبڵ سەر بە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، کە براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ هەڵدەبژێرێت، رایگەیاند: کە سەرۆککۆماری کۆلۆمبیا وەک براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵی ساڵی ٢٠١٦ دیاریکراوە.

هەڵبژێردرانی مانۆئێل سانتۆس، دەگەرێتەوە بۆ هەوڵ و چالاکییەکانی ناوبراو بۆ پێکهێنانی ئاشتی لە گەڵ شۆڕشگێڕانی فارک، کە ئەم دواییانە رێكکەوتنی ئاشتییان لە کوبا واژۆ کرد. ئەگەر خەڵکی کۆلۆمبیا لە گشتپرسی ئەم دواییانە دەنگیان بەم رێککەوتنە نەدا.

رێککەوتنی ئاشتیی لە نێوان دەوڵەتی کۆلۆمبیا و فارک، کۆتایی مانگی سێپتامبەر لە هاڤانا واژۆ کرد. لیژنەی ئاشتیی نۆبڵ داوای لە سەرۆککۆماری کۆلۆمبیا و خەڵکی ئەم وڵاتە کردووە، کە لە هەوڵەکانیان بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەم وڵاتە، بەردەوام بن.

هەوڵی ئاشتیخوازانەی سەرۆککۆماری کۆلۆمبیا بووە هۆی ئەوە، کە شەڕی ٥٠ ساڵەی ئەم وڵاتە و شۆڕشگیڕانی فارک کۆتایی پێبێت. شەڕێک، کە بووە هۆی کوژرانی ٢٢٠ هەزار کەس و ٥/٦ ملیۆن کەسیش ئاوارەی بەدواوە بووە.

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ لە هەموو بوارەکان لە لایەن لیژنەکانی خەڵاتی نۆبڵ لە سوید دیاری دەکرێن، بەڵام دیاریکردنی براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لە ئەستۆی لیژنەیەکی ٥ کەسییە، کە لە لایەن پەرلەمانی نەرویجەوە هەڵدەبژێردرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com