نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
راپۆرتێكی تایبه‌ت، كه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه دارایی هه‌ندێك وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له پێنج ساڵی داهاتوودا كۆتایی پێدێت، دیارترینیان عێراق و سعودیه و لیبیایه، كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌یه‌وه.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌نداو، كه ئابورییه‌كه‌یان پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، وه‌ك كوێت و قه‌ته‌ر و ئیمارات، سه‌ركه‌وتوو بوون له به‌رز كردنه‌وه‌ی داهاتی داراییان به‌هۆی گۆڕینی سیاسه‌تی ئابوورییان و سنوردانان بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌نها پشت به نه‌وت نه‌به‌ستن، به‌هۆی نزم بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه “نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، به جۆرێك رێژه‌ی 70% ی نرخه‌كه‌ی له ده‌ستدا”.
به‌ڵام عێراق، ئێران، سعودیه، عومان، جه‌زائیر، به‌حره‌ین، لیبیا و یه‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی داهاتیان جۆراوجۆر نه‌كه‌ن، له سایه‌ی ئه‌و كورتهێنانه داراییه گه‌وره‌ی له ئابوورییه‌كه‌یاندا روویداوه، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات، له ماوه‌ی 5 ساڵدا داراییه‌كه‌یان كۆتایی دێت.
ئه‌مه جگه له پشت به‌ستنیان به نه‌وت، هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت هه‌یه، به ململانێی ئیقلیمیدا تێده‌په‌ڕن و شه‌ڕیان تێدایه، به‌مه‌ش خێراتر به‌ره‌و لێواری هه‌ڵدێران ده‌چن له رووی ئابوورییه‌وه، ئه‌وانیش عێراق و لیبیا و یه‌مه‌نن.
به‌مه‌ش ئابورییه‌كه‌یان له‌رزۆكتر ده‌بێت و هه‌وڵه‌كانی لێخۆشبوونی ئابووری قورس‌تر ده‌بێت بۆیان، به‌هۆی وێران بوونی ژێرخانه‌كه‌یانه‌وه.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئامۆژگاری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌كات، كه سه‌رچاوه‌ی داراییه‌كه‌یان نه‌وته، سنورێك بۆ پشتبه‌ستنیان به نه‌وت دابنێن، وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نرخی نزمی نه‌وت بكه‌ن وه‌ك گریمانه‌یه‌ك، كه به‌مزوانه نرخی نه‌وت ناگۆڕێت.