نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا
پیپێر( Pepper)، رۆبۆتێکی مرۆڤ ئاسای سۆفت بەنک کۆرپ، لە دەرەوەی وڵاتی خۆی کاری فەرمی خۆی دەستپێکرد. ئەو ئێستا یەکێک لە کارمەندانی بانکی “فیرست کامرشاڵ”ی تایوانە.
پیپێر یەک لەو ١٠٠ رۆبۆتەیه، کە بڕیار وایە لە بانک و مارکێتە زنجیرەییەکانی فەرەنسا (کارفۆر) لە تایوان دەست بەکاربن.
رۆژی یەکەمی دەست بە کاربوونی پیپێر لە بانکی فیرست کامرشاڵ، کاتێک کارتی ئیدارەکەی لە مودیری بانک وەرگرت، لە لایەن راگەیەنەکانەوە روماڵکرا.