ئەمریکا: سەرباری هۆشداری روسیا بژاردە سەربازییەکان لە سوریا تاوتوێ دەکەین

0

نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی کە روسیا لە بارەی ئەگەری هێرشی ئامسنای ئەمریکا بۆ سەر سوپای سوریا هۆشداری توندی دایە ئەم وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: سەرباری ئە هۆشداریەی روسیا، بە پرسی بژاردە غەیرە دیپلۆماسییەکان لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی سوریا تاوتوێ دەکەین.

ئاژانسی هەواڵنێری ئاسۆشیتێد پرێس لە راپۆرتێکدا  باسی لەوە کردبووە، کە مۆسکۆ سەبارەت بە هەرجۆرە هێرشێکی ئەمریکا  وهێزەکانی هاوپەیمان بۆ سەر سوپای سوریا، بە توندی هۆشداری داوەتە ئەمریکا و ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە رەنگە لە گەڵ دژکردەوەی سەربازی مۆسکۆ بەرەوڕوو ببنەوە.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەم  لێدوانەی ئیگۆ کۆناشینکۆف، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری روسیا، جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە سەرباری ئەم هۆشدارەی روسیا، گفتوگۆکان لە ناوخۆی ئەمریکا سەبارەت بە بژاردە غەیرە دیپلۆماسییەکان لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی سوریا درێژەی دەبێت.

ئەمریکا، کە پشتگیری دژبەرانی ئەسەد دەکات دەڵێت: هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئەسەد بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی روسیا بۆ سەر حەلەب، هۆکاری سەرەکی شکستهێنانی ئاگربەستەکەی مانگی رابردووی ئەم وڵاتەیە و دەشڵێت، سوریا و روسیا، وەک پشتیوانی سەرەکی ئەم وڵاتە، لە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیرانی ناوخۆیی ئە وڵاتە جددی نین.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com