نوچه‌نێت- ئه‌لوه‌ته‌ن
توركیا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی به‌غدا له سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له باكوری موسڵ، به‌ڵام هێزه‌كانمان هه‌ر ده‌مێننه‌وه.
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، هێزه‌كانی توركیا ده‌مێننه‌وه بۆ شەڕ کردن له دژی داعش و رێگرتن له گۆڕینی به زۆریی پێكهاته‌ی دانیشتوانی پارێزگای موسڵ”.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیا بڵاویان كردوه‌ته‌وه، ژماره‌ی سه‌ربازانی توركیا له عێراق، به نزیكه‌ی 200 هه‌زار سه‌رباز ده‌خه‌مڵێنرێت، كه 500 سه‌ربازییان له سه‌ربازگه‌ی باشیكن و جه‌نگاوه‌ره عه‌ره‌به سوننه‌كان مه‌شق پێده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن.
موسڵ بۆ ماوه‌ی چوار سه‌ده له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكمی عوسمانییه‌كاندا بوو پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتیان بێت و بخرێته سه‌ر عێراق.
یڵدرم هه‌روه‌ها گوتی “كاتێك هێزی 63 وڵات له عێراقدا بڵاو بوونه‌ته‌وه، شیاو نییه حكومه‌تی عێراق باسی هێزی توركیا بكات، ئه‌مه نیازپاكی به‌غدا پیشان نادات”.
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه توركیا بۆ هاركاری كردنی به‌غدا له عێراقه.
چاوش ئۆغڵو گوتی “به دڵنیاییه‌وه نامانه‌وێت بچینه بازنه‌یه‌كی به تاڵی ململانێوه له گه‌ڵ عێراق، پشتیوان به خوا حكومه‌تی عێراق، به‌منزیكانه له‌مه تێده‌گات”.