نوچەنێت- ئه‌نادۆڵ
بابه‌كر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێرا‌ق ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به موسڵ عێرا‌ق و توركیا بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه گرتنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ست رێكخراوی داعش ئاسانتر ده‌بێت.
زێباری رۆژی هه‌ینی له هە‌لێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆلی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێرا‌ق، پێویستیان به چاو پێداخشاندنه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت، كه داعش دوژمنی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاته، هه‌روه‌ها پێویسته له سه‌ر هه‌مووان كه له بیری نه‌كه‌ن ئه‌م دوو وڵاته زۆریان چه‌شتووه به ده‌ست كاره‌كانی داعشه‌وه.
زێباری هه‌روه‌ها گوتی “ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریش بكات له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕی موسڵدا، ئه‌وا ناتوانێت ئه‌و به‌رانه‌ی جه‌نگ به‌كار بهێنێت كه به ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌یه، به‌شداری چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له لایه‌ك و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌كی تره‌وه دروست ده‌كات”.
سوپاسالاری پێشووی عێرا‌ق هۆشداریدا، له هه‌ڵگیرسانی ململانێی ناوخۆیی له نێوان میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له كاتی هه‌ر به‌ریه‌ك كه‌وتنێكیان، دوای تێكشكانی داعش و دروستبوونی هه‌ژموونیان له ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، له سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند، كه بووه‌ته هۆی لاوازبوونی سوپا و به‌هێزبوونی پێگه‌ی داعش.