نوچه‌نێت: تایبه‌ت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پۆستی ئه‌مینداری گشتی مافی پارتییه و له‌و مافه‌ی خۆمان پاشه‌كشه ناكه‌ین و كاندیدیشمان بۆ ئه‌و پۆسته پێشكه‌ش كردووه.
پاش چۆڵبوونی پۆستی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ئه‌نجامی لابردنی كاندیدی پۆسته‌كه، كه پارتی بوو له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه له ئیستادا پركردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته مشتومڕێكی گه‌رمی له ناو لایه‌نه كوردستانییه‌كان دروستكردوه، كه بێجگه له پارتی، كه ئه‌و پۆسته به مافی خۆی ده‌زانێت هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتوو و كۆمه‌لی ئیسلامی ئه‌و پۆسته به مافی خۆیان ئه‌زانن و كاندیدیان ئاماداكردوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م وه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی پارت، سه‌باره‌ت به پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی ئه‌مینداری گشتی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: پۆستی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران مافی پارتییه و كاندیدیشمان پێشكه‌شكردووه، چونكه پێشتریش ئه‌و پۆسته هه‌ر لای پارتی بووه و هه‌ر بۆ پارتیش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر موزایه‌ده ده‌كه‌ن و كوردایه‌تی ناكه‌ن، ته‌نها پارتی یه كوردایه‌تی ده‌كات.
د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م روونیشی ده‌كاته‌وه، به چ مافێك لیستێك 7 كورسی یان 9 كورسی هه‌یه، داوای مافی له خۆی گه‌وره‌تر ده‌كات، له كاتێكدا پارتی 30 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، ئێمه‌ش له‌مه‌ودا له مافی خۆمان بێ ده‌نگ نابین و مافی خۆمان ناده‌ین به هیچ حزبێك.
به پیی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، پارتی بۆ پۆستی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سیروان زه‌هاوی په‌رله‌مانتاری پێشووی پارته‌كه‌ی له‌و ئه‌نجومه‌نه، بۆ پۆسته‌كه كاندید كردووه.