نوچەنێت-رادیۆ فەردا
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا بە توندی هۆشداری دەدات ئەمریکا و دەڵێت: ئەگەر فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا یان هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ئەگەر هێرش بکەنە سەر سوپای سوریا، رەنگە لایەن سیستهمی بهرگری ئەم وڵاتەوە بکرێنە ئامانج. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بە توندی رەخنەی لەم لێدوانەی بەرپرسانی روسیا گرتووە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیانێکدا گوتویەتی: روسیا و سویای سوریا، بە بەرەوڕووبوونەوەی لە گەڵ هەر جۆرە هێرشێک ئامادەی بەرەنگاربوونەوەن. ژمارەیەک لە میدیاکانی ئەمریکا لەوانە کەناڵی ئەی.بی.سی دەقی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری روسیا-یان بە “راشكاوانه” وەسفکردووە.
ئیگۆر کۆناشینکۆف، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری رووسیا لەم بارەیهوە گوتوویەتی، پێشنیارم بۆ واشنتۆن ئەوەیە، کە دەرهاویشتە و کاردانەوەکانی هەر جۆرە پلانێک بۆ هێرش کردنە سەر سوپای سوریا، بە وردی هەڵبسەنگێنن.